پڕۆژەی رووناكی ئێستە لە بەشێكی زۆری گەڕەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كاری تێدا دەكرێت، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە داهاتوودا پاڵپشتیی زیاتریش بۆ هاووڵاتییان دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئایار، پڕۆژەی ڕووناكی بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەی ڕووناكی بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتییانە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاڵپشتی بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئێستە بە ڕێژەی داشكاندنی 50% لە مانگی یەكەم و 25% لە مانگی دووەم و 15% و لە مانگی سێیەم پاڵپشتی دەكرێت.
روون كراوەتەوە، پاڵپشتیی زیاتریش كاری لەسەر دەكرێت لە داهاتوودا.
ئاستەكانی كارەبای 24 سەعاتی بەم شێوەیەیە دیاری كراوە:
-لە یەك بۆ 400 كیلۆوات 72 دینار هەژمار دەكرێت.
-لە 401 بۆ 800 كیلۆوات بە 108 دینار هەژمار دەكرێت
-لە 801 بۆ 1200 كیلۆوات 175 دینار هەژمار دەكرێت
-لە 1201 بۆ 1600 كیلۆوات 265 دینار هەژمار دەكرێت.
-لە 1600 كیلۆوات زیاتر 365 دینار هەژمار دەكرێت.
هاوكات پڕۆژەی رووناكی نرخی كارەبای بازرگانی و هاوبەشەكانی تریشی دیاری كردووە بەم شێوەیە:
-پیشەسازیی گەورە 125 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
-بازرگانی 185 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
-میری 160 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
-كشتوكاڵ 60 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
-پیشەسازی 160 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك دیاری كراوە.
پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە كۆی دەنگ، پڕۆژەی رووناكی پەسند كرا.