لە كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ نوێنەری خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، چەند پەرلەمانتارێك قسە بەیەكتر دەبڕن و نازانن باسی چییان كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئایار، لە كاتی كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا، نوێنەری خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی سنووری سلێمانی قسە بەیەكتر دەبڕن.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا غەریب ئەحمەد، قسە بە پەرلەمانتار سۆران عومەر دەبڕێت و دەڵێت، وەزیری كشتوكاڵ سڵاو و رێزی هەیە، ئەوان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری كێشەی ئەو خاوەن كێڵگە پەلەوەرییانە. سۆران عومەریش وەڵامی سڵاوەكەی دەداتەوە.
دواتر سۆران عومەر بە پەرلەمانتارەكەی تەنیشتی دەڵێت باسی چیمان دەكرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نازانن لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا چی دەگوترێت كە ئەو هەموو مایكەیان بۆ دادەنرێت.
پێشتر چەند جارێك ئەو كێشەیە بەشێوەیەكی كاتی چارەسەر كراوە، دواتر بازگەكانی عێراق بەردەوام بوونە لە رێگری و دروستكردنی بەربەست بۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان و وەرگرتنی سەرانە.