هەژماری من لە ئاگادارییەكی بۆ مووچەخۆران رای گەیاند، چەند زانیارییەك هەن بەهیچ شێوەیەك بە كەسی مەدە، بۆ ئەوەی هەژمارەكەت پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئایار، هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو پارێزگاریكردن لە خۆت و لە هەژمارە بانكییەكەت، تكایە لە بیرت نەچێت تەنانەت بانكەكەی خۆیشت كە كارتەكەیان پێ داویت، بۆیان نییە كۆمەڵێك زانیاری لەسەر هەژمارەكەت بزانن و هەرگیز داوای ناكەن.
روون كراوەتەوە، بۆیە بانكەكەی خۆت بۆی نییە كارێكی لەو جۆرە بكات، تكایە ئاگاداربە هیچ كام لەم زانیارییانەی خوارەوە لەگەڵ كەس هاوبەشی پێ ناكەیت:
1- ناوی هەژمارەكەت.
2- كۆدی PIN (كۆدێكی چوار ژمارەییە كە تەنیا تۆ دەیزانیت).
3- ژمارەكانی بەشی پشتەوەی كارتە بانكییەكەت.
4- ژمارەی تێپەڕبوونی كاتی OTP (بە كورتەنامە بۆ ژمارەكەی خۆت دێت بۆ دڵنیابوونەوە لە كردارێك و پێویستە تەنیا خۆت بیزانیت).