ئەمڕۆ سێشەم 20ی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی . هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پێوەنی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەدا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagos ئەنجامی دا.