قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بووە، هەنگاوێكی تر لە یەكتر نزیك بوونەتەوە.
لەمیانی پێشوازی لە ژەنەراڵ كێڤن لێیهی، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا قوباد تاڵەبانی رای گەیاند، بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی هەنگاوێكی تر چووینە پێشەوە.
ڕوونیشی كردەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە گشتی ئەرێنی بووە، هەنگاوێكی تر لە پێكهێنانی كابینەی نوێ نزیكتر بووینەتەوە.
ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاو نەكراوەتەوە.