سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە

:: AM:12:11:22/05/2025 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پێوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

زیاتر هاتووە، هەردوولا دووپاتییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، چەند تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.


وشە - پۆڵا مەحموود