سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر دەكات

:: PM:03:15:22/05/2025 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە كەسایەتیی سیاسیی عێراق عزەت شابەندەر كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسیی عێراق باس كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئایار، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری عێراقی عزەت شابەندەر كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بە گشتی ئاڵوگۆڕ كرد.



وشە - رامیار جەواد