ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن لەگەڵ دەگ برگەم وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا كۆبووەوە و سەرۆكی حكوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی بۆ پشتیوانیی ئەمەریكا دووپات كردەوە و رای گەیاند كە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەكەدا.
لە كۆبوونەوەكەدا پەرەپێدانی پێوەندیی ستراتیجیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی بەنرخی ئەمەریكایە و خۆشحاڵین بە بەهیزبوونی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان، كە ئەمە بەشێكە لە سیاسەتی حكوومەتی ئەمەریكا كە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانیی خەڵك بەكاربهێنرێت.
سەرۆكی حكوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمەریكا دووپات كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەكەدا.