توێژەرێكی عێراقی: سەركردەكانی كورد لە عێراقییەكان بەهێزترن

:: AM:10:23:23/05/2025 ‌
دوای سەردانە فەرمییەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن، توێژەرانی سیاسیی و ئابووریی عێراقی كاردانەوەی جۆراوجۆریان هەبووە، وێڕای ئەوەی قەڵسن بەو قۆناغە نوێیەی لە نێوان هەرێم و ئەمەریكا هاتووەتە كایەوە، بەڵام ددان بەوە دەنێن كە سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەركردە سیاسیەكانی عێراق بەهێزترن و دەرگاكانی واشنتن بەروویاندا كراوەیە پێچەوانەی سیاسییەكانی عێراق. 

لە یەكێك لە پۆستەكانیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نەبیل مەرسوومی كە توێژەرێكی ئابووریی عێراقییە تویتێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی داناوەتەوە كە باس لەوە دەكات قۆناغێكی نوێی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمەریكا دەست پێ دەكات بە واژووكردنی دوو گرێبەستی گرنگ لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمەریكی. 

بەرەكات عەلی حەموودی توێژەر و چاودێرێكی سیاسیی لە كۆمێنت بۆی نووسیوە، لەوە دەچێت دەرگاكانی واشنتن بەرەو رووی سیاسیی و سەركردەكانی هەرێمی كوردستان كراوە بن، پێچەوانەی سەركردەكانی عێراق و لەبەرانبەریشدا نەبیل مەرسوومی تەنیا بەوە وەڵامی داوەتەوە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە ئەوان بەهێزترن " سەركردە سیاسییەكانی كورد لە عێراق". 

جێگەی ئاماژەیە، لە شەقامی عێراقیدا كاردانەوە و ناڕەزایی بەرانبەر دوو گرێبەستەكەی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كاردانەوەی لێ كەوتووەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە گرێبەستەكانی حكوومەتی هەرێم لە بواری وزە سوودی بۆ تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانە.




وشە - پۆڵا مەحموود