ئه‌مڕۆ له گوندى پیڕڕه‌شى سه‌ر به ناحیه‌ى كه‌سنه‌زانى شارى هه‌ولێر كه‌سێك خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار له گوندى پیرڕه‌شى سه‌ر به ناحیه‌ى كه‌سنه‌زانى شارى هه‌ولێر كه‌سێك له سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى خوشكه‌كه‌ى خۆى به ناوى (أ.س.ج) ته‌مه‌ن 20 ساڵان كوشت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له هه‌واڵه‌كه باس له‌وه‌يش ده‌كات دواى چوونى پۆلیس بۆ شوێنى رووداوه‌كه و ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه، دواى هه‌واڵه‌كانى پۆلیس، پاش چه‌ند كاتژمێرێك تۆمه‌تبار خۆى راده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كرد.
پۆلیسى هه‌ولێر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانه‌كه كراوه‌تەوه، تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستى دادگا كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.