مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانى راگه‌یاند، "زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ى بینیمان پشتیوانیه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار، له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى لێكرا و دواتر هه‌ر دووكیان كۆبوونه‌وه. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه مه‌سروور بارزانى به میدیاكانى راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر باش و به سوودمان هه‌بوو. بۆچوون و تێگه‌یشتن و تێڕوانینى خۆمان له‌سه‌ر كۆى ئه‌و به‌رنامانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌ن خسته‌ڕوو و هه‌ردوو لامان قسه‌مان له‌سه‌ر كرد "
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، "زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ى بینیمان پشتیوانييه‌كى زۆر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه له به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكى عێراقه".
دواتر مه‌سروور بارزانى به میدیاكانى راگه‌یاند كه بانگهێشتى ماركۆ رۆبیۆى كردووه بۆ سەردانی هه‌رێمى كوردستان و گوتى، "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بوو. بانگهێشتمان كردووه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى و بۆ به‌رنامه‌كه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه كه له چ كاتێك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".
مه‌سروور بارزانى گوتیشى، "بێگومان كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه و هاتنى زیاترى ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌رێنى ده‌بێت". سه‌باره‌ت به‌وه‌ى لێدوانه‌كانى به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌رم بووه ، مه‌سروور بارزانى گوتى، "ئه‌و لێدوانانه‌ى ده‌درێت هیوادارم هه‌مووى له به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى عێراق بێت، تاكو زیاتر بیرى لێ بكرێته‌وه و نه‌رمى زیاتر بنوێنن ده‌بینین ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى ئێمه ده‌یده‌ین له به‌رژوه‌ندى هه‌مووانه".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، "ئێمه پێمان خۆشه به زووترین كات بێت، به داخه‌وه كه تاكو ئێسته زۆریشى پێچووه. به‌ڵام ئه‌م حكوومه‌ته پێكبێت له به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێت".