نمرەی پۆلی یەك و دوو و سێ‌ بڵاو كرایەوە

:: AM:11:58:24/05/2025 ‌
لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی سیستمی ئی پەروەردە، نمرەی قوتابیانی پۆلی یەك و دوو و سێ‌ بڵاو كرایەوە.

ئەمڕۆ شەموو 24ـی ئایار، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی بازنەی یەكەمی خوێندن (پۆلی یەكەم، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم)ی بنەڕەتی (حكوومی) دەكەینەوە، ئێستە ئەنجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn)  لەسەر هەردوو سیستمی Android و IOS بەردەست دەبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە،، دایك و باوكانی قوتابی دەتوانن بە رێگەی ئەم ئەپلیكەیشنە، یارمەتیی قوتابییەكان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەكان.

دەشڵێت، كار لەسەر دوایین نوێبوونەوەی (update )  ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی نمرەكان . 

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمساڵ سیستمی ئی پەروەردە بە تەواوەتی كارایە و لە تەواوی كوردستان كاری پێ كراوە.



وشە - رامیار جەواد