مینی پاسێكی قوتابییانی پەیمانگەی دوكان لەسەر رێی دوكان - خەلەكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەپێی زانیارییەكان بەهۆی رووداوەكەوە زیاتر لە شەش قوتابی بریندار بوون.
بەگوێرەى زانیارییەكانی گەیشتوونەتە "وشە" بەمشێوەیە، مینی پاسێكی قوتابییانی پەیمانگەی دوكان لە نزیك گوندی قامیشە لەسەر رێگای دوكان - خەلەكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لەگەڵ بارهەڵگرێك.
بەهۆی رووداوەكەوە هەشت قوتابی برینداربوون و دوو لە قوتابییەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن لە سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییان.
ئەوە لە كاتێكدایە، كە پێشتریش لە سنووری سلێمانی پاسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە قوتابییان بوونە قوربانی.