پشووی جەژنی قوربان لە كەیەوە دەست پێ دەكات؟

:: PM:05:08:25/05/2025 ‌
بەگوێرەی پێشبینییەكانی فەلەكناسی، رۆژی شەشی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دەبێت، كە ئەو جەژنە چوار رۆژە. 

پێوەند بە پشووەكانی جەژنی قوربان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژژمێری فەرمیدا بۆ ساڵی 2025، پشووەكانی ئەو جەژنەی دیاری كردووە. 

بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025، ڕۆژانی شەش، حەوت، هەشت و نۆی حوزەیران، بەبۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكانی حكوومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

بەڵام "وشە" زانیاری ئەوەیشی دەست كەوتووە، دەكرێت پشووەكان زیاتر یان كەمتر بكرێن لەكاتی هەر گۆڕانكارییەكدا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم