وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری پشووی بۆ ئەو قوتابییانەی كە لە دەرەوەی كوردستان دەخوێنن دەرکرد.
لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، بەهۆی نزیكبونەوەی جەژنی قوربان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیار درا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پشووی ئەو قوتابییانە لە 30ی ئەم مانگە تا 13ی حوزەیران كە دەكاتە 14 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەو ماوەیەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.