گەنجێك زێڕی هاوسەرەكەی فرۆشت بۆ هێنانی ژنی دووەم

:: PM:12:01:28/05/2025 ‌
هەواڵێك لە پێگەكانی سۆشیال میدیای قەزای قائیم بڵاو بووەتەوە، گەنجێكی هاوسەردار، هەستاوە بە فرۆشتنی زێڕی ژنی یەكەمی بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی ئایار، هەواڵێك لە سۆشیال میدیای عێراق بڵاو بووەتەوە، لە قائیم گەنجێكی هاوسەردار چووەتە داوای ژنێكی تر، ئەوەش شتێكی ئاسایی و یاسا رێگەی پێ داوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، گەنجەكە لە عەشیرەتی جغیفییە و خەڵكی قائیمە، پێشنیاری هاوسەرگیریی بۆ خانمە ئەكتەرێكی بەناوبانگ و زۆر جوانی عێراق كردووە.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، دوای فرۆشتنی زێڕی هاوسەری یەكەمی، مارەیی 500 ملیۆن دیناری پێشكەش ئەو كەسە كردووە بۆ ئەوەی مارەییەكەی ژنی دووەم تەواو بێت.

زیاتر لەسەر ئەو بابەتە باس كراوە، ژنی یەكەم گوتوویەتی هیچ كێشەیەكم نییە، بەڵام ژنی دووەم هاوشێوەی من دەبێت لەم بیابانە ژیان بكات.


وشە - رامیار جەواد