مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، كە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بكرێت.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، دووپات لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و مافەكانی گشت پێكهاتەكانی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و ناردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان كرایەوە.