نمرەی هەموو پۆلە ناكۆتاكانی قوتابخانە حكوومییەكان، ئێستە لە ئەپڵیكەیشنی (ئی- هەڵسەنگاندن) بەردەستە كە ژمارەیان ملیۆنێك و 300 هەزار قوتابییە.
ئەمڕۆ شەموو 31ـی ئایار، وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردووەتەوە، زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار قوتابیی پۆلە ناكۆتاكان پۆلی چواری بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی، دەتوانن ئەنجامی كۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەكەم) وەربگرنەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە قوتابی بە وریایی و دڵنیایی كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی بەكار بهێنێ بۆ ئەوەی بتوانێ بە دروستی ئەنجامەكانی وەربگرێتەوە.
روون كراوەتەوە، نووسینی ژمارەكان بەنووسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەك لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی، ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیان بە نووسینی ژمارەی كوردی و بەكارهێنانی سپەیس و هەندێك ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی، هەوڵی داخلبوونیان دەدا كە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی بلۆك دەكردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەكارهێنانی دروست.