سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان رای گەیاند، نرخی موەلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا، لەناو شاری هەولێر نرخەكەی لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 31ـی ئایار، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری كرا.
زیاتر گوتی، وەك ئەنجوومەنی موەلیدەكان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییان، نرخی گاز بۆ یەك لیتر، 500 دینارمان هەژمار كرد، واتا بۆ یەك سەعات كاركردنی موەلیدە 44 دینارمان هەژمار كرد.
روونی كردەوە، ناوشاری هەولێر سەعاتی پێدانی لە نێوان 228 سەعات تا 350 سەعات بووە، واتا نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار دینار بووە .
لە هەمان كاتدا ناوبازاڕی شاری هەولێر 152 سەعات كارەبا دراوە، نرخی یەك ئەمپێر 700 هەزار دینارە، دەوروبەری هەولێر و قەزا و شارەدێیەكان و گوندەكان، سەعاتەكان لە نێوان 150 تا 450 سەعات بوو، نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان حەوت هەزار دینار تا 18 هەزار دینارە.
ناو سەنتەری شاری هەولێر لە دوێنێوە بووەتە كارەبای 24 سەعاتی، بۆیە ئەمە دواین نرخی موەلیدەیە بۆ ناو سەنتەری شاری هەولێر.