خشتەی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەم، بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 بڵاو كرایەوە كە یەكەم تاقیكردنەوە، لە رۆژی دووشەم 16ـی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی حوزەیران، وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەمی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاو كردەوە، یەكەم تاقیكردنەوە لە ١٦ـی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێ دەكات و 30ـی هەمان مانگ كۆتا تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش كراوە، رۆژانە تاقیكردنەوەكان لە سەعات هەشتی بەیانییەوە دەست پێ دەكات، لەگەڵ سەرجەم قوتابخانە حكوومی، ناحكوومییە خۆماڵییەكان، ئێواران و خوێندنی خێرا، قوتابی/ خوێندكاری دەرەكی.
باسی لەوەش كراوە، ئەگەر رۆژی تاقیكردنەوەكان بەر پشووی فەرمی بكەوێت، ئەوا تاقیكردنەوەكانی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت.
خشتەی تاقیكردنەوەكان بەم شێوەیەیە :