وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بۆ باشتركردنی بەنزین چەند بڕیارێك دەرچوو.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی حوزەیران، لە بڕیارێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، چەند بڕیارێك بۆ ڕێكخستن و چاودێریی بەنزینخانەكان و كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان دەردەكەین.
بڕیارەكان بریتین لە؛
- دیاریكردنی سزای سەرپێچیی بەنزینخانەكان بۆ پاراستنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان.
- دیاریكردنی كوالێتیی بەرهەمە نەوتییەكان "بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی" بەپێی پێوەرە جیهانییەكان.
- بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون پێكدێنن.