د. سەعید خۆشناو: زمانی یەكگرتوو وەك هی رەیان كلدانی وایە

:: PM:07:14:04/06/2025 ‌
ئەندامێكی خولی پێشووی عێراق دەڵێت، ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كردی دژی خەڵكی كوردستان بوو و خراپ بەسەریان دەشكێتەوە، چونكە هیچ بۆنی كوردایەتی لێ نایەت و بەھەمان زمانی رەیان كلدانی و خراپتریش قسەیان دەكرد.

د.سەعید خۆشناو مامۆستای زانكۆ و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند، دوای سەردانی دوێنێی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلای كوردستان بۆ لای سەرۆك وەزیرانی عێراق من نامەم بۆ د.مووسەنا ئەمین نارد و پێم گوت، ھۆكار چیبوو ئێوە ھەموو فراكسیۆنە كوردیەكان نەچوون بۆ لای سوودانی و داوای مافی خەڵكی كوردستانیان لێ بكەن و بەتەنیا چوون و كە چوون و بەئێوەی گوتی مووچە نانێرم بۆدەبنە گوتەبێژی سوودانی، ئەوان كارێكیان كرد نیشانەی ئەوەیە ھیچ بۆنی كوردایەتی و چارەسەری لێ نایەت، بۆیە كاتێك داواكاری ئەوانی ڕەت كردەوە شاگەشكەبوون و هەرزوو هاتن و ئەوەیان بە خەڵك راگەیاند، لەكاتێكدا ئەوان بڕیارێكی سیاسیان داوە ئەوان دێن پشتگیری لە رای حكوومەتی عێراق دەكەن، بۆیە ئەوان كارێكیان كرد زۆر خراپیان لەسەر دەشێكێتەوە و لە كۆبوونەوەی لایەنە كوردسیتانیەكانیش ئامادە نەبوون، بۆیە ھیچ ھەڵێوستی نیشتیمانیان نیە و ئەگەر لە ھەرێم كێشەش ھەیە وەرن ئێوە چارەسەری بكەن، بۆیە ناكرێت گولە بەتاریكی بنێنن .

"من بەرگری لە پارتی ناكەم، بەڵام دەركەوت ئەگەر پارتی نەبێت ناتوانن باسی كوردیش لای عێراق بكەن و بوون و نەبوونتان وەكو یەك دەبێت ئەگەر پارتی نەبێت، بۆیە لەبەر دژایەتی پارتی دێن دژایەتی كوردستان دەكەن، بۆیە ئەگەر سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆشی باسی لەوەكردبووایە مووچە نانێرم پێویست بوو خۆی رابگەینێت نەك ئێوە ببنە دەمڕاستی ئەو، بۆیە ئەوەی ئەوان كردیان كارێكی زۆر خراپ بوو و دژی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بوو" د.سەعید خۆشناو وای گوت.

هەروەها دەڵێ‌، ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كردی رەیان كلدانیش بەوشێوە توندە رەخنە لە ھەرێم ناگرێت، بۆیە خۆشیان دەزانن پارتی نەبێت كەس حیساب بۆ یەك تاك و حزب لە كوردستان ناكات .

لەبارەی ئەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو بوون بە گوتەبێژی سوودان، دوێنی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رای گەیاند، لای خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاشكرایە، كە بێ هیچ هۆكارێك و لەم كاتەدا كە بەرەو جەژنی پیرۆزی قوربان دەچین، بە بڕیارێكی نادەستووری و نایاسایی و تەواو سیاسی، كە دژی پڕەنسیپەكانی پێكەوەژیان و شەراكەتە لە عێراقی نوێدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵ راگیراوە.

وشە/ بڵند ئیبراھیم



وشە - وشه‌