نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی جەژنە پیرۆزەی بڵاو کردەوە، تێیدا باسی کێشەی مووچەیشی کردووە و دەڵێ، كوردستانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جەژنی قوربانه‌وه، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم جه‌ژن به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه و ئارامى، ئاسووده‌یى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
لەم بۆنه پیرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ین. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گیانى لێكگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارییه‌كان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتییان.
كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیى وڵات بکات. كوردستانییان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژیك و بەرپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش، بە شێوەیەک دڵنیایى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێكهاته‌كانى عێراق بدات.
جه‌ژنى قوربان له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/5