له رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنه‌وه منداڵێكى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ كه‌وتووه‌ته زێى گه‌وره و دوو رۆژه تیمه‌كانى رزگاركردن به دواى ده‌گه‌ڕێن و ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى حوزه‌یران، رۆژێكى تر به‌سه‌ر خنكانى منداڵێك له زێى گه‌وره تێده‌په‌ڕێت كه له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه‌وه كه‌وتووه‌ته ناو زێى گه‌وره و تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. منداڵه‌كه ناوى ئارڤان سیهاده، ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵه دانیشتووى دهۆكه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه بۆ گه‌شت چوونه‌ته ناوچه‌ى ئامێدى و دواتر كه‌وتووه‌ته ناو زێى گه‌وره.
وێراى ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌دواى ته‌رمى ئارڤان ده‌گه‌ڕێن كه‌چى كه‌سوكارى ئه‌و خێزانه له‌وه ده‌ترسن چاره‌نووسى منداڵه‌كه‌یان وه‌ك چاره‌نووسى مامۆستا ئا‌ڤێستا یوسف بێت.
ئا‌ڤێستا یوسف له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى رابردوو له كاتى سه‌یران كه‌وته رووبار و تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سۆران- كرمانج فه‌تاح