نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێك لە كەمپەكانی "سوورداش" كە دەكەونە سنووری سلێمانی، لەلایەن هەردوو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران چۆڵ كران.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ی راگەیاند، دانیشتووانی كەمپی سوورداش كە پێكهاتوون لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان "كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران" كەمپەكەیان چۆڵ كردووە.
هەمان سەرچاوە گوتی، دیار نییە كە ڕوو لە كوێ دەكەن، بەڵام چۆڵكردنەكە بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیانە، چونكە مەترسیی هەیە كە ئێران بۆردمانی ئەو كەمپانە بكات.
لە 13ی ئەم مانگەوە، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ كردووە، ترس هەیە كە ئێران ئەو كەمپانە هاوشێوەی رابردوو كە جەنگ لە ئارادا نەبوو مووشەكباران بكاتەوە.