وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەى پێوەندییەكانی دەرەوە، كارئاسانییەكی تریان بۆ ئەو هاووڵاتییانە راگەیاند كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، بەهۆی داخستنی گەشتی ئاسمانییەوە.
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پێوەندییەکانى دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فۆڕمێكی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر كارئاسانی بۆ هاونیشتمانییان كە لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتان گیریان خواردووە ڕادەگەیەنن.
بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی زۆری ژمارەی پێوەندییەكان و لۆدێكی یەكجار زۆر لەسەر هەردوو هێلی گەرم و پێوەندیی بەردەوامی هاووڵاتییان بە بەرپرسانی حكوومەتەوە، تەنیا لە دوێنێوە دوو هەزار و 612 پێوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون.
هەروەها دەڵێن، ئەو هاووڵاتییانەی كە پێوەندیان بە هێڵە گەرمەكانەوە نەكردووە، دەتوانن زانیارییەكان لەم فۆرمە ..
كلیك بكە.. رەوانە بكەن.
هێڵە گەرمەكانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوەن:
+00964 750 803 5680
+00964 750 803 5681