تەقەكەرەكەی عەنكاوە گیرا

:: PM:06:23:15/06/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گرتنی كەسێكی بەتۆمەتی تەقەكردن لە عەنكاوە راگەیاند، كە درەنگانی شەو لەشەقامێكی شارۆكەكەدا تەقەی دەكرد. 

ئەمڕۆ یەکشەم، 15ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، تۆمەتبار (ف،ع،ڕ) لە عەنكاوە لە درەنگانی شەو لە ژێر كاریگەریی خواردنەوە كحوولیەكان بە چەكی بێ مۆڵەت لە جۆری (كڵاشینكۆف) هەڵساوە بە تەقاندنی چەند فیشەكێك.

"دوای ئەنجامدانی ئەم كارە نایاساییە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەكانمانەوە تۆمەتبار گیراوە و دەستمان گرت بەسەر چەكەكەیدا" بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش وای نووسیوە. 

هەروەها سوپاسی هاووڵاتییان دەكەن، كە هەمیشە هاوكاریان بوون لە پێدانی زانیاری.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم