لەبارەی فۆرمی هەژماری من ئاسانكاری دەكرێت

:: AM:11:52:16/06/2025 ‌
قایمقامییەتی قەزای كفری رای گەیاند، وەك ئاسانكارییەك، قایمقامی كفری بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەری بانكی كفری، كێشەی وەرگرتنەوەی فۆرمی هەژماری منی چارەسەر كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی قایمقامییەتی قەزای كفریدا هاتووە، لەبارەی فۆرمی هەژماری من بە ڕەچاوكردنی داواكاری هاووڵاتییانی شاری كفری و وەك ئاسانكارییەك بۆیان، قایمقامی قەزای كفری بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەری بانكی كفری، كێشەی وەرگرتنەوەی فۆرمی هەژماری منی چارەسەر كرد.

روون كراوەتەوە، لەمەودوا ئەو مووچەخۆرانەی مووچەكانیان لە بانكی كفری وەردەگرن و فۆرمی (هەژماری من)یان وەرگرتووە؛ دوای پڕكردنەوەی فۆرمەكە، دەتوانن بیهێننەوە بۆ بانكی كفری و هەر لەوێ لێیان وەربگیرێتەوە.

ئێستە بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی كۆتایی پڕكردنەوەی هەژماری من، لۆردێكی زۆر لەسەر بانكەكان هەیە، بۆیە چەندان رێوشوێنی جۆراوجۆر دەگیرێتەبەر.


وشە - رامیار جەواد