مەسروور بارزانی سەرۆك حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەكات بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەی.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئاتیلا تۆس كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركە دیپلۆماتییەكەی لە هەرێم.
سەرۆكی حكوومەت سوپاسی كونسوڵی گشتیی هەنگاریای كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست .
كونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریكاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی.