سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری كونسوڵگەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:01:08:16/06/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری كونسوڵگەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان كرد. سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بە پێوەندیی تایبەت و دۆستانەی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شەیخە بەشیر فەرحان هەڵسوڕێنەری كونسوڵگەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان كرد.

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەموو پشتیوانییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بە پێوەندیی تایبەت و دۆستانەی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان كرد، سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ هاریكاری و پشتیوانیی خەڵك و سەركردایەتیی ئیمارات دووپات كردەوە.

هەڵسوڕێنەری كونسوڵگەی گشتیی ئیمارات، سڵاو و ڕێزی سەرۆكی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆك و سەرۆك وەزیران شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتووم، بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند و دووپاتی لە پتەوكردنی زیاتری پێوەندیی دوولایەنە كردەوە.


وشە - رامیار جەواد