هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، بۆ ماوەی 15 رۆژ رێگەی هەولێر بۆ بەحركە دادەخرێت.
هاتوچۆی هەولێر باسی لەوە كردووە، داخستنەكە بەهۆی نۆژەنكردنەوە و كاركردنە لە رێگەی هەولێر بۆ بەحركە.
بەگوتەی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەم 16ی حوزەیران لە سەعات حەوتی ئێوارە، لە بەرزەپردی شەقامی 120 مەتریی خێرا بە ئاراستەی بەحركە، رێگەكە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئاشكراشی كردووە، بەهۆی كاركردنەكە داخستنەكە 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم، قۆناغی دووەم دەست پێ دەكات كە لە سووڕانەوەی یەكەم تا پردی 150 مەترییە.
رێگەی جێگرەوە بۆ هاتوچۆكردن لە نێوان بەحركە و هەولێر ئەمانەن:
1. رێگەی هەولێر- شەقڵاوە لە شەقامی 150 مەتریی خێرا بەكار بهێنن، بۆ گەیشتن بە شارەدێی بەحركە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.
2_ ڕێگەی كۆنی بەحركە .
3. رێگەی 150 مەتری- گەزنە بۆ بەحركە.