قایمقامی قەرەداغ رای گەیاند، مووشەكێك لە سنوورەكەیان كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، 16ی حوزەیرانی 2025، شیرین مەحموود، قایمقامی قەرەداغ بەوەكالەت رای گەیاند، لە نێوان گوندی تاڤان و جافەران و بەدووریی 500 مەتر لە شارۆكەی قەرەداغ، مووشەكێك كەوتووەتە خوارەوە.
قایمقامی قەرەداغ دووپاتی لەوەیش كردەوە، کە مووشەكەكە نەتەقیوەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوویش، مووشەكێك كەوتە ناو پڕۆژەیەكی نیشتنەجێبوونی تەواونەكراو لە سنووری هەولێر و دەزگا تەناهییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.