فڕۆكەخانەی میهراباد لە تاران بۆردمان كرا

:: PM:07:13:16/06/2025 ‌
سوپای پاسداران بڵاوی كردەوە، كەمێك لەمەوبەر بەهۆی بۆردمانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، فڕۆكەخانەی میهراباد بۆردمان كراوە. 

پاسدار ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كەمێك لەمەوبەر بەهۆی بۆردمانەكانی ئیسرائیل، گەورەترین فڕۆكەخانەی تاران بۆردمان كراوە، كە بریتییە لە فڕۆكەخانەی میهراباد. 

فڕۆكەخانەی میهراباد، گەورەترین فڕۆكەخانەی تارانە كە جیا لە فڕۆكەخانەی مەدەنی، چەندان فڕۆكەخانەی تری سەربازیش لەو سنوورەدا هەن. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم