هێرشی ئێران بۆ ئیسرائیل دەستی پێ كرد

:: PM:07:50:16/06/2025 ‌
كەمێك لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەیان دەستی پێ كردووە. 

سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئێستە مووشەکەکانى ئێران بەرەو ئیسرائیل دێن، هاوكات لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكەدا زەنگی ئاگەداركردنەوە لێ درا.

ئەمڕۆ جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە قۆناغێكی تر، هەردوولا هاووڵاتییانی تەلئەبیب و تارانیان ئاگەدار كردەوە، شارەكە چۆڵ بكەن. 

چاوەڕوان دەكرێ‌ ئەمشەو جەنگەكە قۆناغێكی سەخت ببڕێ‌، بەتایبەت دوای ئەو بۆردمانەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر تاران كە فڕۆكەخانە و كەناڵی فەرمیی تاران و چەندان شوێنی تریان كردە ئامانج. 

لە 13ی ئەم مانگەوە، ئەو جەنگە دەستی پێ كردووە، دەیان فەرماندەی باڵای ئێران بەهۆیەوە كوژراوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم