ئومێد خۆشناو: مەترسی لەسەر هیچ شوێنێكی كوردستان نییە

:: AM:08:46:17/06/2025 ‌
پارێزگاری هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، ئەو تۆمارە دەنگییەی بە شێوازی (ئەی ئای) دروست كراوە، هیچ مەترسییەك لەسەر كوردستان نییە، داواش لە خەڵك دەكات، پشت بە هەواڵی فەرمی ببەستن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە رای گەیاند، بەداخەوە تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە و بەرنامەی تایبەتیش لە گرووپ و نامەكانی واتسئاپ بۆ یەكتر دەنێرن، لەو تۆمارە دەنگییە باسی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەكرێ. پێتان ڕادەگەیەنین كە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و بە هیچ جۆرێك وا نییە.

دەشڵێت، ئەو كارە كەسانی خۆفرۆشی سەربە لایەنێكی دیاریكراو بە شێوازی (ئەی ئای) دروستیان كردووە، وەك ستوونی پێنجەم خەریكی خیانەتكردنن وەك پیشەی هەمیشەییان، بێشك لێكۆڵینەوە لەو بابەتانە دەكرێ و بكەرانی ئەو كارە خۆفرۆشییە ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێنەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەشڵێت، بارودۆخەكە تا ئێستە ئاساییە و هیچ مەترسییەك لەسەر هیچ شوێنێكی كوردستان نییە، داوا لە خەڵكی خۆشەویست دەكەین تەنیا پشت بە هەواڵی فەرمی و لە كەناڵە فەرمییەكان ببەستن و نەكەونە ژێر كاریگەریی ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە."


وشە - رامیار جەواد