ژمارەیەك هاووڵاتیی كوردستان لە ئێران رزگار كران

:: AM:10:29:17/06/2025 ‌
ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە دوورگەی كیش لە باشووری ئێران گیریانخواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی حوزەیران، سروە رەسووڵ بەڕێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، 80 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو، گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی، ئەو كەسانە 76 هاووڵاتیی كورد و چوار هاووڵاتی عەرەب بوون، بە كەشتی گەشتیاری لە دوورگەی كیشەوە گەیەنراونەتە بەندەری بەسرە و لەوێشەوە گەڕێنراونەتەوە هەرێمی كوردستان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەش 72 سەعاتی خایاندووە.

ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان هەوڵی دەست پێ‌ كردووە بۆ ئازادكردنی تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی لەو وڵاتە گیریان خواردووە.



وشە - رامیار جەواد