كۆمەڵێك بڕیار لەبارەی رۆژنامەنووسە ژنەكان دەرچوو

:: PM:12:27:17/06/2025 ‌
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ژمارەیەك پێشنیاز و ڕاسپاردەی لەبارەی پرسی ژنان ئاراستەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ژمارەیەك ڕاسپاردە لەبارەی بەهێزكردنی توانای ژنانی ڕۆژنامەنووس و برەودان بە یەكسانی و هاوبەشیپێكردنی ژنان لە جومگەكانی بەڕێوەبردن، ئاراستەی كەناڵ و دامەزراوە میدیاییەكان كرد.

ڕاسپاردەكان لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بە هاوبەشی ڕێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا، گەڵاڵە كراون و ئاراستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان كراون.
 
ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی پێشوو چەندان بڕیاری تر بۆ پێشخستنی توانای ژنان لە دامەزراوەكان دراوە، ئەوەش تا بتوانن بە ئازادی و بەبێ‌ كێشە كارەكانیان ئەنجام بدەن.



وشە - رامیار جەواد