رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە، نامەیەك بۆ عێراق دەنێرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ شەموو 21ـی حوزەیران، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە، داوای هەڵوەشاندنەوەی راگرتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات.
زیاتر گوتی، ئەو ڕێكخراوە نامەیەكی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بە پەلەی بڕیاری راگرتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.
روونی كردەوە، ئەوە دووەمین نامەیە لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پەروەردە بۆ عێراق دێتە ناردن.
ئەوە لە كاتێكدایە عێراق بە بڕیارێكی سیاسی لە 28ـی ئایار، بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی داوە.