لە بەیانیەوە ئینتەرنێت رادەوەستێت

:: PM:02:12:21/06/2025 ‌
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بە هەمان میكانیزمی پێشوو، تەنیا لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكاندا هێڵەكانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەكی (MMS)  دەبڕێت.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی حوزەیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە بەیانی تاقیكردنەوەكان دەست پێ بكەنەوە، بەو هۆیەوە لە سەعات شەش و 30 خولەك تا سەعات حەوت و 45 خولەكی بەیانی، ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی كوردستان رادەوەستێت. 

دەشڵێت، ئەو شوێنانەشی كە دیاری كراون، پێویستە لە هەموو حاڵەتێكدا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان هەبێت، بریتین لە سەنتەری زانیاریی هەژماری من لە گەڕەكی 32ی پارك، سەرجەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە (ATM، سەرجەم بانكەكان، فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی و داتا سەنتەری (پڕۆژەی ڕووناكی) و (پێوەری زیرەك).

ئامانج لە بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، ساڵانە لەسەر داوای فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمە، ئەویش بۆ رێگریكردن لە دیاردەی گزی (غش- قۆپیە) یان هەر هەوڵێكی تری نایاسایی لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا.



وشە - رامیار جەواد