موسەنا ئەمین هەڕەشە لە فەرمانبەرانی خانەنشینی هەرێم دەكات

:: PM:04:21:22/06/2025 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كە ئەمڕۆ موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی كردووە و هەڕەشەی لە فەرمانبەران كردووە. 

ئەمڕۆ یەكشەم 22ی حوزەیران، مریەم عوسمان بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانتاری یەكگرتوو موسەننا ئەمین بۆ كاری خێزانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئێمەی كردووە و كاتێك هاتووەتە ژوورەوە یەكەم قسەی ئەوە بووە بۆ ئێمە لەبەر دەرگا پێشوازیمان لێی نەكردووە.

ئاماژەی بەوەیش كردووە كە وەك بەرچاوڕوونی بۆ موسەننا ئەمین و هاوسەرەكەی كە هەڕەشەی لە فەرمانبەرەكانمان كردووە "من كەسێكی ئیشكەرو خزمەتگوزارم و ئەو كاتەی بۆ پێشوازی و ڕەسمگرتن و خۆ نواندنی دەیكوژم، 10 بۆ  15 فایلی خەڵكی هەژار و خانەنشینی پێ تەواو دەكەم".

" تۆ پەرلەمانتاری عێراقیت و تەنانەت ئەگەر نیەتیشت بێت كە نەتبووە، بۆ بەدواداچوون بۆت نییە بێیتە لای ئێمە و  ئێمە لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان بەرپرسین و دەرگامان كراوەیە ئەویش بە ڕێ و شوێنی پەرلەمانی كە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دیاریكردووە" مریەم عوسمان وا دەڵێ‌.

هەروەها دەڵێ‌، كاری خێزانی خۆتان بەكوردایەتی بە خەڵك مەفرۆشن و لەدیدی ئێمەوە وەرگێڕی ئەوانەن كە خەڵكی كوردستانییان بێ مووچە كردووە، ژنێكی بەتەمەنی خانەنشین و مامە حاجییەك لە خزمەت و بەدەمەوە چوونی ئێمە ڕازی بن، كە بەسەرچاو خزمەتییان دەكەین، بۆمان گرنگ نییە وەرگێڕێكی مووچەبڕان چۆن قسەمان لەسەر دەكات.



وشە - وشه‌