لە ئەنجامی پشكنینی دەرمانخانەیەك، بە هۆكاری سەرپێچیكردن و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاسایی، داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ كرا، دامەزراوەی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەناو دەرمانخانەكەدا كۆگەیەكی شاراوەی دەرمانی قاچاخ هەبووە.
دامەزراوەی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی داخستنی دەرمانخانەیەك و هۆكارەكەی، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.
ئەو دامەزراوەیە بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی پشكنینی دەرمانخانەیەك، بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە ڕێنوێنییەكان و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاسایی، داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ كرا.
دەشڵێن، تەندروستی سلێمانی بە هاوئاهەنگی لقی سلێمانی سەندیكای دەرمانسازان و هاوكاریی ئاسایشی شارەكە، پشكنینیان بۆ چەند دەرمانخانەیەك ئەنجام دا، لەناو دەرمانخانەكەدا كۆگەیەكی شاراوەی دەرمانی قاچاخ هەبووە.
جێگەی ئاماژەیە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە ناوی دەرمانخانەكە و شارەكەی نەكراوە.