ئەبو كاروان بووە سكرتێری حزبی شیوعی

:: PM:02:40:24/06/2025 ‌
دوای چەندان ساڵ، حزبی شیوعیی كوردستان سكرتێرەكەی لە كۆنگرەدا گۆڕی و ئەمڕۆ كۆمیتەی نوێی ئەو حزبە، سكرتێرێكی هەڵبژارد. 

حزبی شیوعی بڵاوی كردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی كۆمیتەی ناوەندیدا، ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبەكە هاتووەتە هەڵبژاردن و هیوا عومەریش وەك جێگری سكرتێری حزبەكە دیاری كراوە. 

پێشتر كاوە مەحموود بۆ دوو خول زیاتر سكرتێری حزبەكە بوو، بەڵام لە كۆنگرەی هەفتەی رابردوودا كە لە دهۆك بەڕێوە چوو، ئەو كشایەوە و حزبەكە بڕیاری دا خۆی نوێ‌ بكاتەوە. 

ئەبو كاروان سكرتێری ئێستەی حزبی شیوعی، پێشتر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە، شارەزایی لە بواری سیاسی و پێوەندییەكانی لەگەڵ حزبەكانی كوردستان رێكوپێكن. 

عەبدولڕەحمان فارس عەبدولڕەحمان - ئەبو كاروان
 لەدایكبووی 1955 كفری (گەرمیان).
ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بووە.
بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە1993-2003
دەرچووی ئامادەیی كشتوكاڵ 1977-1978 لەزاخۆ.
بەكالۆریۆس لە بواری یاساو ڕامیاری زانكۆی ئازادی هۆڵەندی – كەركووك.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم