سبەینی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، تەوەرێكی گفتوگۆكان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان و حكوومەت میكانیزمی دابەشكردنی مووچە دەخاتە ڕوو.
زانیارییە گرنگەكە ئەوەیە، كە سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا، حكوومەت میكانزیمی دابەشكردنی مووچە دەخاتە ڕوو.
"وشە" زانیویەتی، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بە داهاتی ناوخۆی كۆكراوە، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام هیچ بژاردەیەك بۆ بڕین یان كەمكردنەوەی مووچە نییە.
ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بگاتە ئەنجام و پارەی داهاتی ناوخۆ بەش بكات، ئەوە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە كاتێكدا ئەركی بەغدایە دابینی بكات، ئێستە وەك سزایەكی بەكۆمەڵ لەلایەن دەسەڵاتی عێراقەوە راگیراوە و نەنێردراوە، بەڵام حكوومەتی هەرێم لە خەمی فەرمانبەراندا سبەی میكانزمێك بۆ دابەشكردنی پارە ئاشكرا دەكات.