بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندان بكرێت، بەڵام بە گوتەی هێزە تەناهییەكان لەلایەن لایەنێكی ناو خۆپێشاندانەكە، پیلانێك هەبووە بۆ كوشتنی خۆپێشاندەران.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی حوزەیران، میدیاكانی سلێمانی بەناوی هێزە تەناهییەكانی سلێمانی بڵاویان كردەوە، پیلانێك لەناو خۆپێشاندانەكان هەبووە، بۆیە رێگریی لەو خۆپێشاندانە كراوە.
ئەوەش زانراوە، زانیاریی وردی پێشوەختەیان هەبووە، بۆیە بەهەموو شێوەیەك ڕێگرییان لە خۆپیشاندان كردووە، تەنانەت مامۆستایان و ئەوانەی نیازی خۆپێشاندانیان هەبووە، لەو پیلانە بێ ئاگان و پێوەندی بەوانەوە نەبووە.
هێزە تەناهییەكانی سلێمانی ئاشكرایان كردووە، بە راگرتنی خۆپێشاندانەكە، پیلانەكە پووچەڵ كراوەتەوە و شكستی هێناوە.
لەبارەی شێوازی پلانەكە ئەوەش باس كراوە، بڕیار بووە لەناو خۆپێشاندانەكەدا تەقە بكرێت و مامۆستا بكوژرێت، بۆ ئەوەی دۆخێكی خراپ لە سلێمانی دروست بكرێت و هێزە تەناهییەكان بە كوشتنی ئەو مامۆستایانە تاوانبار بكرێن.
ئەو لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پێش ئەوەی خۆپێشاندان بكرێت، هێزێكی زۆری سەربازی لە سلێمانی بڵاوەی پێ كرا و رێگریی لە ئەنجامدانی خۆپێشاندان كرا.