بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر رای دەگەیەنێت، دەتانەوێ بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، چەند رۆژێكتان ماوە خێرا پسوولەی خۆراك پڕ بكەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، دەتانەوێ بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، چەند رۆژێكتان ماوە بەخێرایی پسوولەی خۆراك پڕ بكەنەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، پەلە بكەن لەخۆ تۆماركردنتان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، ڕێكەوتی 5/7/2025 دوایین وادەیە بۆ ئەم پرۆسەیە.
روون كراوەتەوە، داوایەك بۆ ئەو كەسانەی ئەگەر خێزانێك دەناسن كەسانی پیر و پەككەوتە و نەخۆشیان هەیە، نەشارەزان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، تكایە وەك ئەركێكی مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بكەنەوە و سەردانیان بكەن و ناویان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك داخل بكەن، ئەمەش لەخۆیدا ئەركێكی نیشتمانییە و جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو كەسەی بەم كارە هەڵدەستێ.