سەنتەری میترۆ: لقی سلێمانیی سەندیكا ناتوانێ‌ لەسەر گرتنی رۆژنامەنووسان قسە بكات

:: PM:05:00:26/06/2025 ‌
رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رەخنەی توند لە لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان دەگرێت و دەڵێ‌، ناتوانێ‌ لە بەرانبەر گرتنی رۆژنامەنووسان قسە بكات. 

بەهۆی هەوڵدان بۆ خۆپێشاندان، جیا لە گرتنی رێكخەران و چەندان كەسی تر، ئەمڕۆ بەشێكی زۆر لەو رۆژنامەنووسانە گیران كە لە سەرای ئازادیی سلێمانی، ویستیان رووماڵی خۆپێشاندانەكە بكەن. 

رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنووسان رای گەیاند، رۆژنامەنووسان رووبەڕووی دۆخێكی خراپ كراونەتەوە و لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە گیراون. 

ڕوونیشی كردەوە، لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان یەكێتییە و سەرۆكی لقەكە ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی حزبەكەیە، بۆیە ناتوانێ‌ لەسەر گرتنی رۆژنامەنووسان قسە بكات. 

ئەو بۆ كەناڵەكانی لاهوور شێخ جەنگی قسەی كرد، رەخنەی توندی لە لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان گرت. 

ئەوە لە كاتێكدایە، كاروان ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەسەر گرتنی رۆژنامەنووسەكانی ئەمڕۆی سلێمانی گوتبووی، "نانێك لای ئاسایش دەخۆن و ئازاد دەكرێن".


وشە - وشه‌