دابەش دوو لە چەند گەڕەكێكی هەولێر دەست پێ‌ دەكات

:: AM:11:01:28/06/2025 ‌
لەسەر داوای هاووڵاتییانی چەند گەڕەكێك، ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بڕیاری دا لە سێ‌ گەڕەكی هەولێر، رێگەپێدان بە هاووڵاتییان بدرێت زەوییەكان دابەش دوو بكرێن.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر لەسەر داوای هاووڵاتییان، بڕیاری دابەش دووی بۆ چەند گەڕەكێكی تر پەسند كردووە.

ئەوەش زانراوە ئەو گەڕەكانە بریتین لە نەسیج و ژیان و كونەگورگ كە پێشتر خاوەنەكانی نەیاندەتوانی زەوییەكان دابەش دوو بكەن.

ئەو بڕیارە لەسەر داوای هاووڵاتییان بووە و لە ڕێگەی تیمێكەوە خەریكی لێكۆڵینەوەی بوونە و تاوتوێ كراوە، بۆ شێوازی بڕیاردان لەسەر خانوو بە رێگەپێدانی دابەش دوو بۆ ئەو سێ‌ گەرەكە.

هاوكات سەمیر ناسر خاوەنی نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی زەوی لە گەڕەكی ژیان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو بڕیاری دابەش دووە وا دەكات كڕین و فرۆشتن بە زەوییەكان و خێرا بێت.

زیاتر گوتی، ئەم بڕیارە تەنیا پێوەست دەبێت بە گەڕەكە هەژارنشینەكان و تەنیا ئەو گەڕەكانە دەگرێتەوە كە لە رێنوێنیی شارەوانیدا هاتووە.

روونی كردەوە، نرخی ئەو زەوییانە گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا دێت و بەخێرایش خانووی تێدا دروست دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد