سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتیی هەرێم: هەواڵی میدیایەكی سلێمانی درۆیە

:: PM:03:20:01/07/2025 ‌
سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەی لەبارەی نووسینی یەكێك لە پەیجە لۆكاڵییەكانی سلێمانی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنن، كەناڵەكانی میدیا و سۆشیال میدیا پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی بن.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز، سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پەیجێكی فەیسبووك بە ناوی (پۆلەتیك)، پۆستێكی بە ناونیشانی (سەبری بارزانییە ناڕازییەكان كۆتایی هات) بڵاو كردووەتەوە. بە پێویستیمان زانی بۆ هەموو لایەكی ڕوون بكەینەوە كە سەرلەبەری ئەو نووسینە، لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەكی راستیی بۆ نییە، تەنیا هۆنینەوەیەكی گوماناوی و چەواشەكارانەیە و مەرامەكەشی ڕوونە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هیوادارن كەناڵەكانی میدیا و سۆشیال میدیا، پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی بن و ڕای گشتی بە هەواڵ و بابەتی بێ ئەرزش و بێ بنەماوە سەرقاڵ نەكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم