میدیای نزیك لە پەكەكە بڵاوی كردەوە كە لە رۆژانی حەوت بۆ نۆی ئەم مانگە، پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" رێوڕەسمی لەناوبردنی چەكەكانی بەڕێوە دەبات و ئۆجەلانیش پەیامێكی ڤیدیۆیی دەنێرێ.
رۆژی 12ی ئایار، پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر راسپاردەی رێبەری زیندانیكراویان، خۆیان هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دانانی چەكیان دا.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی تەمووز، میدیای نزیك لە پەكەكە بڵاوی كردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاو دەكرێتەوە كە تێیدا داوا لە هێزەكانی دەكات چەكەكانیان لەناو ببەن.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لە رۆژانی حەوت بۆ نۆی ئەم مانگەیشدا، پەكەكە رێوڕەسمی لەناوبردنی چەك ئەنجام دەدات.
وەك باس كراوە بڕیارە لە رێوڕەسمەكەدا، بە ئامادەبوونی میدیاكان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان، سەرجەم ئەو چەكانە لەلایەن ڕێكخراوێكەوە تۆمار بكرێن كە لەناو دەبرێن.