ئەو پڕۆژەی خەون بوو حكوومەت كردی بە راستی

:: PM:04:13:02/07/2025 ‌
پارێزگای هەولێر زانیاریی لەسەر پڕۆژەی جووتسایدی كەسنەزان بۆ دەربەندی گۆمەسپان بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەست بەو پڕۆژەیە كراوە. 

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەست كراوە بە كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی (كەسنەزان- دەربەندی گۆمەسپان) كە پێكهاتووە لە 15.5 كیلۆمەتر درێژیی ڕێگەكە، 40 ئاوەر، چوار بەرزەپرد و یەك ژێرپردی تێدایە و لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەكە ستراتیجی و گرنگی سنووری پارێزگای هەولێره و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك لاین بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی سنوورەكە، (دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی) و دووسایدی ڕێگەی سەرەكیی (هەولێر- كۆیە) كاری تێدا دەكرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم